یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا پێیوایه مباپێ زۆر له مێسی به‌هره‌مه‌ندتره
جۆرج ویای ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ئه‌یسی میلان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی لایبیریا خۆی به‌ربژێر كردووه و نزیكه له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا راپۆرتێكی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاتی لایبیریا بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه جۆرج ویا له‌سه‌ر لیستی حیزبی دیموكراته‌كان نزیكه له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكوڵاتی لایبیریا و چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
جۆرج ویا كه پێشتر له 1995 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی برده‌وه، یه‌كێكه له‌وه 20 كه‌سه‌ی خۆیان بۆ سه‌رۆكی وڵاتی لایبیریا به‌ربژێر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی جله‌وی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه بگریته ده‌ست، پێویستی به 50%ی ده‌نگه‌كان هه‌یه.
جۆرجیا ویای ته‌مه‌ن 51 ساڵ، پێشتر به‌هره‌كانی وه‌ك یاریزان له لایه‌ن ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئه‌وكاتی یانه‌ی مۆناكۆ دۆزرایه‌وه، دواتر روویكردنه یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فره‌نسی، پاشان له نێوان 1995 تا 2000 یاری بۆ یانه‌ی ئه‌یسی كرد و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان وه‌رگرت، دواتر به‌ره‌و پرێمه‌رلیگ كۆچی كرد و یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی تاقی كرده‌وه، دواتر له 2003 له یانه‌ی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئیماراتی كۆتایی به ژیانی وه‌رزشی هێنا و بووه ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی سیناتۆری لیبیریا.
وڵاتی لابیریا كه‌وتۆته رۆژئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریكا و پایته‌خته‌كه‌ی مۆنرۆڤیایه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتانی سیرالیۆن، غینیا و كۆتدیڤوار، زمانی وڵاته‌كه لایبیری و ئینگلیزییه.