مارسێلۆ: نێمار په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات
مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات كه هاتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید گره‌نتییه و هه‌ر دێت.
مارسێلۆی یاریزانی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (سپۆرتیڤ ئینتراتیڤۆ)ـی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دڵنیایه رۆژێكدا دێت نێیمار په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات.
مارسێلۆ گوتیشی: هاتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید هیچ له دۆخی كریستیانۆ ناگۆڕێت، چونكه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له یانه‌ی شایانه دڵخۆشه و له داهاتوو ده‌بێته پاڵپشتی بۆ نێیماری هاونیشتیمانم.
مارسێلۆ ده‌شڵێت: دڵنیام رۆژێكدا دێت ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان به ناچاری گوێ بۆ داواكاری چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید بگرن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نێیمار ئه‌م وه‌رزه چامپیۆنزلیگی بۆ پاریس سانجێرمان بباته‌وه، به ئاسانی مافی ده‌ستبه‌رداربوون له یانه پاریسییه‌كه وه‌رده‌گرێت و ده‌چێته یانه‌ی ریال مه‌درید.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆناوه روویكرده پاریس سانجێرمان.