به ڤیدیۆ.. له دێربی مانچێسته‌ر، گواردیۆلا زه‌برێكی كوشنده‌ی له مۆرینهۆ دا
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له نێو یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد شكستی به شه‌یتانه سووره‌كان هێنا و شوێنی خۆیان له لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ پته‌وتر كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 دێسێمبه‌ری 2017، له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد، دێربی مانچێسته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م رووداوه گه‌وره‌كان ده‌ستی پێكرد له خوله‌كی 43 داڤید سیلڤا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ شینپۆشه‌كان كرد، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه لێبدرێت، ماركۆس راشفۆرد ئه‌نجامه‌كه‌ی له خوله‌كی 47 یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له گێمی دووه‌م، به دیاریكراوی له خوله‌كی 54 نیكۆلاس ئۆتامێندی جارێكی دیكه سیتیزنی پێشخسته‌وه، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی مانچێسته‌ر سیتی ته‌واو بوو.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌م سه‌ركه‌وتنه بووه یه‌كه‌م یانه له مێژووی پرێمه‌رلیگ 14 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له یه‌ك وه‌رز تۆمار بكات، پێشتر ریكۆرده‌كه به نێوی ئارسێناڵ بوو كه 13 بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی له یه‌ك وه‌رز تۆمار كردبوو.
گۆڵی یه‌كه‌می داڤید سیلڤا له دێربی مانچێسته‌ر
گۆڵی ماركۆس راشفۆرد له دێربی مانچێسته‌ر
گۆڵی سه‌ركه‌وتنی نیكۆلاس ئۆتامێندی له دژی مانچێسته‌ر یونایتد