كریستیانۆ بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ڵامی سه‌رجه‌م رووداوه‌كانی ئه‌م هاوینه ده‌داته‌وه
له باره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له هاوینی ئه‌مساڵ به گه‌رمی باسی له رۆیشتنی له ریال مه‌درید ده‌كرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاته ده‌نگ و یه‌كه‌مجاریشه به‌م شێوه‌یه باسی چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 ته‌مووزی 2017، هه‌واڵی مانه‌وه‌ی كریستیانۆ له ریال مه‌درید بۆته مانشێتی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا.
ماركا دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به ڕوونی پێداگیری له مانه‌وه‌ی له ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه.
كریستیانۆ ده‌ڵێت: بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كارێكی گه‌وره بوو له ژیانی مندا، هه‌ڵبه‌ت دووباره‌كردنه‌وه‌شی له وه‌رزی داهاتوو كارێكی گه‌وره‌تر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم له ریال مه‌درید هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ین.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كریستیانۆ له پێناو ناسناوی تاكه‌كه‌سی و ده‌ستكه‌وتی زیاتر له ریال مه‌درید ناڕوات.
له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ، رۆژنامه‌ی (ئابولا)ـی پورتوگالی وه‌ك بۆمبێك ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ تاوانباركردنی كریستیانۆ له لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسپانیا به به نه‌دانی باج خرایه‌ڕوو.