لیۆنێل میسی بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک بووە باشترینی جیهان
مێسی بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی گۆڵدروستكه‌ری جیهان وه‌رده‌گرێت و پێش یاریزانێكی ریال مه‌درید كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 دێسێمبه‌ری 2017، فێدراسیۆنی نێودەولەتی جیهان تایبه‌ت ئامار و كۆكردنه‌وه‌ی داتایه‌كان كه ناسراوه به IFFHS، لیۆنێل مێسی به باشترین یاریساز و گۆڵدروستكه‌ری 2017 دەست نیشان كرد.
گۆڵکاری تانگۆ بە کۆکردنەوەی 247 خاڵ لوتكه‌ی باشترین گۆڵدروستكه‌ری جیهانی گرت، تونی کروسی یاریزانی ئەڵمانی ریال مەدرید به 90 خاڵ له پله‌ی دووه‌م هات.
لیۆ دوو ساڵی رابردووش ئەم نازناوەی بەدەست هێناوە و ئەمساڵیش بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک بووە باشترین یاریسازی جیهان، چاڤی هێرناندێز زۆرترینجار ئه‌م ناسناوه‌ی بردۆته‌وه (4) جار، مێسی 3 جار و ئینیێستا 2 جار به باشترین گۆڵدروستكه‌ری ساڵ ده‌ستنیشان كراون.
ریزبه‌ندی باشترین 13 گۆڵدروستكه‌ری 2017
1ـ لیۆنێل مێسی 247 خاڵ
2ـ تۆنی كرووس 90 خاڵ
3ـ لوكا مۆدریچ 81 خاڵ
4ـ نێیمار دا سیلڤا 81 خاڵ
5ـ كیڤن دی برۆین 53 خاڵ
6ـ ئیسكۆ 36 خاڵ
7ـ ئاندرێس ئینیێستا 29 خاڵ
8ـ فلیپی كۆتینهۆ 17 خاڵ
9ـ پاولۆ دیبالا 16 خاڵ
10ـ كریستیان ئێریكسن 14 خاڵ
11ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ 12 خاڵ
12ـ پۆڵ پۆگبا 9 خاڵ
13ـ مه‌سعوود ئۆزیل 6 خاڵ.
ئه‌م لیسته‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و لیسته‌یه كه فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی تایبه‌ت به ئامار بڵاوی كردۆته‌وه