ئانچیلۆتی بۆ یه‌كه‌مجار هۆكاری رۆیشتنی له ریال مه‌درید ئاشكرا كرد
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی ناپۆلی بۆ یه‌كه‌مجار نهێنی رۆیشتنی له ریال مه‌دریدی ئیسپانیا ئاشكرا ده‌كات.
كارلۆ ئه‌نچیلۆنی به ماوه‌یه‌كی كه‌می راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ مێره‌نگی توانی نازناوێكی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بباته‌وه و دواتر به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو یانه‌كه‌ی جێهێشت.
له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی ناپۆلیستای ئیتاڵی، ئانچیلۆتی بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات گاریس به‌یڵ یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی جێهێشتنی ریال مه‌درید.
راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه ده‌شڵێت: له یارییه‌كی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا گۆڕانكاریم به گاریس به‌یل كرد، به‌هۆی ئه‌م گۆڕانكاریه‌شه‌وه ناكۆكی له نێوان من و فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه دروست بوو.
ئه‌نچیلۆتی گوتیشی: بۆیه گۆڕانكاریم به گاریس به‌یڵ كرد چونكه له هێرشێكدا له نزیك گۆڵ ئاماده نه‌بوو پاس به كه‌ریم بێنزێما بدات و یاریزانێكی خۆویست بوو.
ئانچیلۆتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات خۆویستی و له خۆبایی بوون له یاریگه زۆر توڕه‌ی ده‌كات و به توندی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
ئانچیلۆتی له وه‌رزی 2013 ـ 2014 راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی كرد و نازناوی چامپیۆنزلیگ، سووپه‌ری ئه‌ورووپا، جامی جیهانی یانه‌كان و جامی شای ئیسپانیای برده‌وه.