تیروپشكی یۆرۆپالیگ راكێشرا
تیروپشكی قۆناخی چاره‌كی كۆتایی یۆرۆپالیگ راكێشرا، مانچێسته‌ر یونایتد تاڕاده‌یه‌ك ئه‌ركی ئاسانه، به‌وپێیه‌ی رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی به‌لیجیكی بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ 17 ئاداری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له شاری نیۆن له سویسرا، تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی یۆرۆپالیگی راكێشرا.
ئاندێرله‌خت به‌لجیكا ـ مانچێسته‌ر یونایتد ئینگلاند
لیۆن فره‌نسا ـ بێشكتاش توركیا
ئه‌یاكس هۆڵه‌ندا ـ شالكێ ئه‌ڵمانیا
سێلتا ڤیگۆ ئیسپانیا ـ خینك به‌لجیكا
یارییه‌كانی چوونی قۆناخی هه‌شتی یۆرۆپالیگ، له رۆژی پێنجشه‌ممه (11/4/2017) ده‌كرێن، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژی 20ـی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌ج یارییه‌كانیش له كاتژمێر 10:05 خوله‌ك ده‌كرێن.