"مانچێسته‌ر یونایتد گواستنه‌وه‌ی سانچێزی یه‌كلایی كرده‌وه"
میدیاكانی بریتانیا، رۆیشتنی ئاڵێكسیس سانچێزیان له یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه بۆ مانچێسته‌ریونایتد كرده بابه‌تی گه‌رمی ئه‌مڕۆیان، هاوكات گه‌شتنه‌كردنی سانچێز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی بۆرنمووس، چوونی ئه‌م هێرشبه‌ره چیللییه بۆ ئۆڵدترافۆرد پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئاڵێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ری چیللی به پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان ئاراسته‌ی خۆی له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه به‌ره‌و مانچێسته‌ر یونایتد گۆڕیوه و له كورترین ماوه به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئالێكسیس سانچێز به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 350 هه‌زار پاوه‌ند بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد رێككه‌وتووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئارسێناڵ له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له سانچێز داوای 35 ملیۆن پاوه‌ندی كردووه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له گواستنه‌وه‌ی زستانه، ئانتوان گریزمان و گاریس به‌یلی كردبووه ئامانج، به‌ڵام به‌هۆی بێهوابوونی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه راسته‌وخۆ به‌خێرایی ئالێكس سانچێزی له چنگی مانچێسته‌ر سیتی ده‌رهێنا و گواستییه‌وه ریزه‌كانی، به‌وپێیه‌ی پێشتر میدیاكان چاره‌نووسی سانچێزیان به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌ستبووه‌وه.
ئالێكسیس سانچێزی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بارسێلۆناوه به بڕی 38 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ كرد و له هاوینی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه كۆتایی دێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی ئه‌مساڵ ته‌واو بێت له پێناو به‌شداریكردن له چامپیۆنزلیگ بڕیاری جێهێشتنی یانه‌كه‌ی داوه.