یەکەم لێدوانی کۆتینهۆ لە دوای پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆناوە

کۆتینهۆ بۆیەکەمجار سەردانی کامپ نووی کرد و ئەمڕۆش بە میدیاکان دەناسرێنرێت
kurdistan24.net

K24- هەولێر

فیلیپ کۆتینهۆ پێش ئەوەی بەفەرمی وەکو یاریزانی بارسێلۆنا بە میدیاکان بناسرێنرێت، شەوی رابردوو سەردانی یاریگەی کامپ نووی کرد و چەند وێنەیەکی یادگاری گرت.
کۆتینهۆ بۆیەکەمجار بە لۆگۆی بارسێلۆناوە دەرکەوت و یاریزانە بڕازیلییەکە کە بە 160 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کردووە، هاوشانی کارگێڕان و سەرپەرشتیارانی یاریگەی کامپ نوو جەولەیەکی بەناو یاریگەی کامپ نوو لێدا و ئەو نازناوانەی پیشاندرا کە بە درێژایی مێژوو بلاوگرانا بەدەتسیهێناون، تەنانەت سەرپەرشتیارانی یاریگەی کامپ نوو چەند یارییەکی مێژووییان بۆ کۆتینهۆ لێدایەوە، تیایاندا بارسێلۆنا سەرکەوتنی مێژوویی تۆمار کردبێت، کە یەکێک لەو یارییانە ئەو کلاسیکۆیە بوو، تیایدا بارسێلۆنا بە شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ریال مەدریدی بردەوە، کۆتینهۆ لە یەکەم لێدوانی دوای گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا بە کەناڵی فەرمی بارسای گوت، دڵخۆشم چونکە خەونەکەم هاتە دی.

فیلیپ کۆتینهۆ، یاریزانی نوێی بارسێلۆنا:

من زۆر دڵخۆشم، چونکە من هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی، ئێستاش زۆر زۆر دڵخۆشم چونکە لێرەم.
بۆیە دڵخۆشم چونکە لێرە دەتوانم نازناوەکان بەدەست بهێنم و یارییەکی جوان بکەم و دڵی هاندەرانی یانەکەم خۆش بکەم، دڵخۆشم لەمەودوا لە پاڵ ئەو یاریزانانە یاریی دەکەم کە خاوەنی مێژووێکی درێژن و نموونی باڵان بۆ منداڵانی جیهان، وەکو مێسی و پیکێ و ئینیێستا و بۆسکێتس و لویس سوارێز.
دڵخۆشم چونکە لەمەودوا دوا لەگەڵ ئەم ئەستێرانە بەیەکەوە یاریی دەکەین.
من لیڤەرپوولم خۆش دەوێت و جگە لە بارسێلۆنا ئامادە نەبووم ئەو یانەیە بەجێبهێڵم، بێگومان سەردانی یانەکە و هاوڕێکانم لەو یانەیە دەکەمەوە و هەتاهەتایە ئەو یانەیە لەیاد ناکەم.
من دەمەوێت لەگەڵ بارسێلۆنا نازناوەکان بەدەست بهێنم بۆ ئەوەی دڵی هاندەرانی یانەکە خۆش بکەم.