ئەمشەو زیدان سوپڕازیكی بۆ لیڤەرپوول ئامادەکردووە

نهێنییەک لەبارەی پێکهاتەی ئەمشەوی زیدان ئاشکرابوو

ئەمشەو زینەدین زیدان سوپڕازیكی بۆ لیڤەرپوول ئامادەکردووە و بەنیازە یاریی بە سێکوچکەی BBC بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زینەدین زیدان بەنیازە یاریی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و گاریس بەیل و کەریم بێنزێما بکات و جیاواز لە زۆربەی یارییە گرنگەکانی ئەم وەرزە سێکوچکەی BBC بە شێوەیەکی سەرەکی یاریی دەکات و ئیسکۆ یەدەگ دەبێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یاریی کلاسیکۆ لە کامپ نوو پێشکەشیان کرد زیدان پێیوایە سێکوچکەی BBC دەتوانێت لەم یارییەش ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

گەرچی بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوەکان یاریکردنی کریستیانۆ و بێنزێما لە یارییەکە مسۆگەرە، بەڵام سەرەکیبوونی بەیل لە یارییەکە مسۆگەر نییە، چونکە بەهۆی پێکانەوە لە زۆربەی یارییەکانی ئەم وەرزە یان دووردەکەوتەوە یانیش یەدەگ دەبوو، بەڵام زیدان دەیەوێت بەرامبەر لیڤەرپوول ئینگلیزی یاریی بە بەیل بکات، کە پێشتر لە تۆتێنهام هۆتسپێرس بەرامبەر رێدز یاریی کردووە و شارەزای یاریکردنی ئەو یانەیە.