ئه‌و یانانه‌ی تا ئێستا گه‌یشتنیان به چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو یه‌كلابۆته‌وه
ركابه‌رییه‌كانی وه‌شانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا گه‌یشته قۆناخی كۆتایی و له‌و قۆناخه‌شدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ئیسپانی مه‌دریدی ده‌بینین، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتلێتیكۆ مه‌درید خۆیان گه‌یانده فیناڵ.
بۆ وه‌شانی وه‌رزی داهاتووهه‌ندێك یانه گه‌یشتنیان به چامپیۆنزلیگ یه‌كلا كردۆته‌وه و هه‌ندێكیش له پاڵاوتنه‌كان به‌شدار ده‌بن، هه‌ندێكیان به‌ر له ته‌واوبوونی خوله‌كانیان پاڵه‌وانبوونیان له خولی نێوخۆی‌دا یه‌كلاكردۆته‌وه، ئه‌و یانانه‌ش پێكهاتوون له :
ئیسپانیا: بارسێلۆنا- ئاتلێتیكۆ مه‌درید - ریال مه‌درید- ڤیاریال ( قۆناخی پاڵاوتن)
ئینگلته‌را: لیسته‌ر سیتی - تۆتێنهام
ئیتاڵیا: یوڤێنتۆس - ناپۆلی - رۆما ( قۆناخی پاڵاوتن)
ئه‌ڵمانیا: بایرن میونشن - بۆروسیا دۆرتمۆند
فڕه‌نسا: پاریس سانجێرمان