ده‌نگۆی چوونی ڤیراتی بۆ بارسێلۆنا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه هێشتا كارگێرانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ڤیراتی بێهیوا نه‌بوونه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10 ته‌مووزی 2017، رۆژنامه‌ی موندو دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ڤیراتی بۆ بارسێلۆنای كردبووه مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه‌ی.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان پێشتر له‌سه‌ر نرخی گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ڤیراتی رێكنه‌كه‌وتن، به‌ڵام بارسا ئه‌گه‌ر 88 ملیۆن پاوه‌ند بداته یانه پاریسییه‌كه، ڤیراتی رووده‌كاته بارسێلۆنا.
ڤیراتی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به فه‌رمی پابه‌ندبوونی خۆی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند هه‌رگیز باسی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م قسانه‌ی ڤیراتی، به‌ڵام رۆژنامه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نووسیویه‌تی: تا 31/8 كه دوایین رۆژی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانانه، بارسێلۆنا له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤیراتی به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه بارسا له دواساته‌كان ئه‌و نرخه بداته پاریس كه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ڤیراتی داوای ده‌كات.