به وێنه... كریستیانۆ پادشای ئینستاگرامه
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، گۆرانیبێژی ئه‌مریكا (بیۆنسێ) خاوه‌نی زۆرترین لایكه، له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزشوانانیش كریستیانۆ پادشای ئیسنتاگرامه و سه‌رلیستی سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانی جیهانی گرتووه.
بیۆنێسی له ماوه‌كانی رابردوو وێنه‌یه‌كی دووگیانبوونی خۆی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و 11 ملیۆن و 60 هه‌زار و 162 لایكی بۆ هات و بووه خاوه‌نی زۆرترین لایك له مێژووی ئینستاگرام.
دواتر، كریستیانۆ رۆناڵدۆش وێنه‌ی دووگیانبوونی جۆرجینا رۆدریگێزی هاوژینی له نه‌خۆشخانه بڵاو كرده‌وه و پێشه‌نگی وه‌رزشوانانی جیهانی له ئینستاگرام گرت.
له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزشوانان، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام 10 وێنه‌ی وه‌رزشوانانی بڵاو كردۆته‌وه كه خاوه‌نی زۆرترین لایكن، تێیدا له كۆی 10 وێنه، 9 وێنه‌یان هی كریستیانۆیه، وێنه‌یه‌كیشیان هی نییمار دا سیلڤای به‌رازیله كه له‌رۆژی هاڵۆوین بڵاوی كردۆته‌وه.