له خولی نایابی عێراق هه‌ولێر به‌بێ 4 ئه‌ستێره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی ده‌كات
یانه‌ی هه‌ولێر دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان له خولی نایابی عێراق به‌رامبه‌ر كه‌رخ، ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی به‌حری گه‌شتی به‌سرایان كردووه.
یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌بێ 4 یاریزانی كاریگه‌ری یانه‌كه‌ی یارییه‌كه‌یان له كاتژمێر 2:30ـی ئێواره به‌رامبه‌ر به‌حری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوای یارییه‌كه‌ش راسته‌وخۆ به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی 4 یاریزانی كاریگه‌ری بێبه‌شبووه، هه‌ردی سیامه‌ند و عه‌لی فازڵ به‌هۆی پێكان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د جه‌فال و نیاز محه‌مه‌د به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانیان به‌شداریی یارییه‌كه ناكه‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق له كۆی 16 یاری، 6 بردنه‌وه، 4 به‌رامبه‌ربوون و 6 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی به‌حری ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 2 بردنه‌وه‌ی هه‌یه 6 به‌رامبه‌ر و 8 شكستی هه‌یه و به 12 خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.