سزایه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان به‌هۆی یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید راگه‌یاندرا
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ماڵئاوایی له چامپیۆنزلیگ كرد، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی یارییه‌كه یوێفا به‌هۆی 4 تۆمه‌ته‌وه یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ی سزا دا.
به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه تێیدا سزای دارایی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی به بڕی 43 هه‌زار یۆرۆ دا.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یوێفا تایبه‌ت به سزایه‌كه‌ی پێ ئێس جی، ئاماژه به داخرانی به‌شی باكووری یاریگه‌ی باخچه‌ی شازاده‌كانی تایبه‌ت به سانجێرمان كراوه كه یاری ئاگرینی به‌شێوه‌یه‌كی نادروست له یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید لێ ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها یوێفا هۆشدارییه‌كی توندی دایه به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان له ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌یان سزایه‌كی قورستریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
سزایه‌كانی پاریس سانجێرمان له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوانه بوو كه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ روویدا كه تێیدا به‌هۆی ئاژاوه‌گێری و یارییه ئاگرینه‌كان یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك وه‌ستا، له یارییه‌كه‌شدا لێزه‌ر له دژی یاریزانانی ریال مه‌درید به‌كار هات.