ریال مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینه دوو گرێبه‌ستی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، کارگێڕی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر راسپارده‌ی زینەدین زێدانی راھێنەر ھەوڵی دوو گرێبه‌ستی گه‌وره و مێژوویی بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018 ده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ شەمە، 1 ته‌مووزی 2017، رۆژنامەی "ده‌یلی ئێکسپرێس" رایگەیاند، یانە شایانه‌كه‌ی ئیسپانیا له ھەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ دوو ئەستێرەی گەورە به‌رده‌وامه كه پێكهاتوون له کێلیان مباپێ هێرشبه‌ری مۆناکۆی فرەنسی و ئێدین ھازاردی ناوه‌راستكاری یانه‌ی چێڵسی لەندەنی كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان ماوه‌ی 2 ساڵه بۆته ئامانجی زیزۆ، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی هازارد له یانه‌ی لیل بوو، زێدان هه‌وڵیدا بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌دریدی بگوازێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، چاوەڕوان دەکرێت نرخی گرێبەستکردن ھەریەک لەم یاریزانانە لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت، ھەرچەند گرێبەستکردن لەگەڵ لاوە فرەنسیەکە ئەستەمە بە ھۆی بوونی ململانێیەکی زۆر لە لایەن یانەکانی پاریس سان جێرمان فرەنسی و ئارسێناڵی ئینگلاندی بۆ بە دەستھێنانی تواناکانی ئەم ھێرشبەرە.
هه‌مان سه‌رچاوه، چوونی ئه‌م دوو یاریزانه‌ی بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید به زه‌حمه‌ت وه‌سف نه‌كردووه، چونكه مباپێ له مێژه رایگه‌یاندووه كه خه‌ونی ئه‌و پۆشینی درێسی ریال مه‌دریده، میدیاكانی فره‌نساش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی مۆناكۆ به دوای شوێنگره‌وه‌ی كلیان مباپێ دا ده‌گه‌ڕێت.
له به‌رامبه‌ردا، ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكیش، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به میدیاكانی راگه‌یاند كه جێگه‌ی شانازییه ئه‌گه‌ر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زه‌ینه‌دین زێدان یاری بكات و پێشتریش ئاره‌زووی یاریكردن له ریزه‌كانی ریال مه‌درید راگه‌یاندووه.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م