به فه‌رمی، میلان یازده‌یه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا به فه‌رمی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كالانیچ له‌گه‌ڵ یانه‌ی فیۆرێنتینا رێككه‌وت.
نیكۆلا كالانیچی هێرشبه‌ری كرواتی ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌ی فیۆرێنتینا ناتوانێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئینته‌ر میلان یاری بكات، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن یانه‌كه‌ی مافی ده‌ستبه‌رداربوونی وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یسی میلان رێككه‌وتووه.
كلانیچی ته‌مه‌ن 29 ساڵ بڕیاره سبه‌ی پشكنینی پزیشكی له شاری میلانۆ ده‌كات، دواتر به فه‌رمی به میدیاكان ده‌ناسێندرێت و ده‌بێته یازده‌یه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی یانه‌ی ئه‌یسی میلان.