ئاندرێ گۆمێز: بارسێلۆنا بۆ من وەکو دۆزەخی لێهاتووە و خەریکە لە ماڵەوە نایەمە دەرەوە

گۆمێز: شەرم لەخۆم دەکەمەوە کاتێک دەچمە دەرەوە و خەڵک سەیرم دەکەن

ئاندرێ گۆمێز باسی دۆخی ئێستای خۆی لە یانەی بارسێلۆنا دەکات و دەڵێت وەکو دۆزەخێ لێهاتووە بۆ من.
لە دیمانەیەکی لەگەڵ گۆڤاری پانێنکا، ئاندرێ گۆمێزی ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەبارەی دۆخی خۆی لە یانەکەی دەڵێت، شەش مانگی سەرەتا هەموو شتێک باش بوو، بەڵام بەمدوواییانە دەتوانم بڵێم وەکو دۆزەخێ لێهاتووە بۆ من. گۆمێز دەشڵێت ئێستا بە هیچ شێوەیەک لە یارییەکانی بارسێلۆنا هەست بە ئاسوودەیی ناکات و خەریکە وای لێهاتووە چێژ لە یارییەکان نابینێت.
ناوەڕاستکارە پۆرتوگاڵییەکەی بلاوگرانا کە بەمدوواییانە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆری هاندەرانی یانەکەی بووەتەوە، دەڵێت وایلێهاتووە هەندێکجار لە ماڵەوە نایەمە دەرەوە و شەرم لە خۆم دەکەمەوە.
هەروەها ناوەڕاستکارەکەی پێشووی ڤالێنسیا دەشڵێت لە راهێنانەکان زۆر ئاسوودەم و هاوڕێیەکانم پاڵپشتیم دەکەن، بەڵام لە راهێنانەکاندا ئەو هەستەم نییە و زۆرم پێ سەیرە پێم دەڵێن تۆ زۆر پێیە تاکو پێشکەشی بکەی، کەچی لەخۆم دەپرسم بۆچی ناتوانم ئەم شتانە بکەم.