سه‌فین كانه‌بی ماوه‌ی وه‌ستانی خولی نایاب بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به ئه‌نجامدانی 6 یاریی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆتایی دێت، سه‌فین كانه‌بیش ماوه‌ی وه‌ستاندنی خوله‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 كانوونی یه‌كه‌می 2016، سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م گه‌ڕه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆماوه‌ی 20 رۆژ ده‌وه‌ستێت، دوای ئه‌و ماوه‌یه قۆناخی دووه‌می خوله‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 14 یانه كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌چێت، تا ئێستا یانه‌ی نه‌ورۆز پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه، به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و یانه‌یه ده‌رنه‌كه‌وته كه به پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌مێنێته‌وه.