زێدان لهیهك كاتدا ههواڵێكی خۆش و ناخۆشی پێگهیشت
دانی کارڤاخالی بەرگریکاری یانهی ریال مەدرید دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە ئەمرۆ جارێکی دیکە دەست بە راهێنانەکانی کردەوە.
ئهمڕۆ 30 ئۆكتۆبهری 2017، یانهی ریال مهدرید لهسهر پێگهی فهرمی خۆی گهڕانهوهی دانی كارڤاخاڵی بۆ مهشق و راهێنانهكان راگهیاند.
بەرگریکاری شاهانەکان دوای ئەوەی دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسێکی ترسناک بووە، نەیتوانی بەشداری لە هیچ یەکەیەکی راهێنانەکان و یارییەکانی یانەکەیدا بکات، بەڵام ئەمرۆ دوای ماوەیەکی درێژ کارڤاخاڵ جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە، بەڵام بۆ یاری چوارشەممەی داهاتوو بەرامبەر تۆتێنهام لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.
لەلایەکی دیکەوە ئیسکۆی یاریساز و ڤارانی بەرگریکاریش بۆ یاری بەرامبەر یانە ئینگلیزیەکە بە هۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری بکەن.