"بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی نێیماری ده‌ستنیشان كرد"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند رێككه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، رایگه‌یاند، كارگێرانی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی عوسمان دێمبلی رێككه‌وتوون.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندودۆ دیپۆرتیڤۆ له چاپی ئه‌مڕۆی جه‌ختی له‌وه كردبووه كه گواستنه‌وه‌ی دێمبلی بۆ بارسێلۆنا به باشترین بژارده ده‌زانێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان یه‌كلایی بۆته‌وه، تا ئێستادا میدیاكان چه‌ندان یاریزانانیان به یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ستۆته‌وه، دیارترینیان (كۆتینهۆ، مباپێ، هازارد، ریناتۆ سانجێز، فێرمینهۆ، دیبالا، گریزمان، مه‌سعوود ئۆزیل و ماركۆ ڤیراتی)، له ئێستاشدا عوسمان دیمبلی بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار نزیكترین به‌ربژێره، چونكه رێككاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه ئاسانتره.
دێمبلی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی رێنسی فره‌نسا روویكرده دۆرتمۆند، له یه‌كه‌مین وه‌رزیدا له‌گه‌ڵ وه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی له 32 یاری كرد و 6 گۆڵی تۆمار كرد.