"دیبالا بۆ ریال مه‌درید، ئیسكۆ بۆ یوڤێنتۆس"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا ده‌نگۆی گۆڕینه‌وه‌ی یاریزانان له نێوان یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید گه‌رمه، به گوێره‌ی پێشبینی فابیۆ كاپێللۆی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی ریال و یوڤی ره‌نگه دیبالا و ئیسكۆ گۆڕینه‌وه‌یان پێ بكرێت.
پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆ لێدوانێكی فابیۆ كاپێللۆی بڵاو كردۆته‌وه و ده‌ڵێت: راسته یوڤی ده‌یه‌وێت ورده ورده دیبالا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ رزگار بكات و به مانه‌وه له یانه‌كه‌ی رازی بكات، به‌ڵام ره‌نگه بۆ هه‌ردوو یانه شتێكی باش بێت ئه‌گه‌ر دیبالا و ئیسكۆ ئاڵوگۆڕییان پێ بكرێت.
ئیسكۆ ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌شداریی له 25 یاری كردووه، 4 گۆڵ و یه‌ك ئاسیستی هه‌یه، به سه‌رجه‌م یارییه‌كانی 1161 خوله‌ك یاری كردووه، ئه‌مه‌ش كه‌مترین به‌شداریكردنییه‌تی له‌وه‌ته‌ی روویكردۆته ریال مه‌درید.
له به‌رامبه‌ردا دیبالا ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له 29 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه، 8 گۆڵ و 6 ئاسیستی هه‌یه، 2087 خوله‌ك یاری كردووه، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداریكردنییه‌تی له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2015ـه‌وه له یانه‌ی پاڵێرمۆ به به‌های 40 ملیۆن یۆرۆ روویكردۆته یوڤێنتۆس.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، میدیاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید ئاماده‌یه مارسێلۆ بداته یانه‌ی یوڤێنتۆس به مه‌رجی گۆڕینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئالێكس ساندرۆ.