بارسێلۆنا ناوی یاریگەی کامپ نوو دەگۆڕێت

بارسێلۆنا هاوینی 2019 دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگەی کامپ نوو دەکات

K24- هەولێر

بارسێلۆنا دەیەوێت ناوی یاریگەی کامپ نوو بگۆڕێت و بەرامبەر پارەیەکی زۆر بەناوی کۆمپانیایەکی بازرگانی بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت ناوی یاریگەی کامپ نوو بگۆڕێت و بەرامبەر زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ یاریگەکە بەناوی کۆمپانیایەکی بازرگانی بکات، بۆ ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە بتوانێت 400 ملیۆن پاوەند کۆبکاتەوە، تاکو لە هاوینی 2019 دەست بە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی یاریگەکە بکات، کە پێشبینی دەکرێت تاکو 2022 پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە کۆتایی پێبێت.
بارسێلۆنا دەیەوێت تاکو کۆتایی 2018 لەگەڵ کۆمپانیایەک رێک بکەوێت بۆ ناونانی یاریگەی کامپ نوو بەناوی کۆمپانیاکە، بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگەکە دابین بکات، کە نزیکەی 500 ملیۆن پاوەدنی پێویستە، کەبەگوێرەی پلانی بارسا یاریگەکە دوای نۆژەنکردنەوە توانای لەخۆگرتنی 105 هەزار هاندەری دەبێت.