به فهرمی مۆرینهۆ ههڕهشهی سزادانی كهوته سهر
خۆزێ مۆرینهۆ لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵتەڕاوە بە بەکارهێنانی قسەی ناشیاو تۆمەتبار دەکرێت و داوای روونکردنەوە لە بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد دەکرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند بەفەرمی بەهۆی ئەو چەند قسەیەی لە دوایی یاریی یانەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد بەکاری هێنا، داوای روونکردنەوەی لە مۆرینهۆ کردووە و تاکو ئێوارەی رۆژی هەینی دەرفەتی داوەتە ئەو راهێنەرە پۆرتوگاڵییە تاکو روونکردنەوە لەبارەی ئەو تۆمەتانە بداتەوە، کە بە بەکارهێنانی چەند وشەیەکی ناشرین بە زمانی پۆرتوگاڵی تۆمەتبارە.
رۆژی شەممە مانچێستەر یونایتد لە یاریی لوتکەی پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی چێڵسی و مۆدرینهۆ لە ژێر مەترسی دوورخرانەوەی لە پۆستەکەی دایە.