كریستیانۆ به ناچاری ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌درید
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی پێشووی ریال مه‌درید رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌ستۆپاكی خۆی له باره‌ی كه‌یسی خۆدیزنه‌وه له باجدان ده‌بێت له دادگه‌ی مه‌درید ئاماده بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19-01-2019، پێگه‌ى (bbc)ـی بریتانیا راپۆرته هه‌واڵێكی له‌باره‌ی كه‌یسی خۆدیزینهوهی كریستیانۆ له باجدان بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: كریستیانۆ له لایه‌ن فه‌رمانگی باجی حكوومه‌تی ئیسپانیا تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی له نێوان ساڵانی 2011 تا 2014 بایی 13 ملیۆن پاوه‌ند باجی نه‌داوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ له مانگی ته‌مووزی 2017 ئاماده بوو 12 ملیۆن پاوه‌ند بدات، به‌ڵام حكوومه‌تی ئیسپانیا ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی كریستیانۆی ره‌ت كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هاوشانی كریستیانۆ ده‌بێت له هه‌مان رۆژ چابی ئالۆنسۆی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید له دادگا ئاماده بێت، به‌وپێیه‌ی ئالۆنسۆش تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی بایی 2 ملیۆن یۆرۆ باجی نه‌داوه.
ئالۆنسۆ له 2017 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و پێشتر یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوول كردووه و بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رزیش یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له ماوه‌ی نێوان 2009 تا 2018 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه له 438 یارییدا 450 گۆڵی كردووه و 131 ئه‌سیستیشی هه‌بووه و 17 نازناوی له‌گه‌ڵ شایانه‌كان بردۆته‌وه و گۆڵكاری مێژوویی یانه مهدریدییهكهشه.