به ڤیدیۆ.. پۆلیسی ئیسپانیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر كریستیانۆ
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه پۆلیسی ئیسپانیا دوێنێ له كاتی پشووی هاوینه‌یدا هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و یه‌خته‌ی كه كریستیانۆ و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 15 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Holaـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ له‌گه‌ڵ جۆرجینای هاوڕێی و دایكی و خانه‌واده‌كه‌ی به یه‌ختێكی تایبه‌ت كاته‌كانیان له دوورگه‌ی (فۆرمێنتێارا) به‌سه‌ر بردووه كه كه‌وتۆته باشووری وڵاتی ئیسپانیا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دوور له چاوه‌ڕوانی، له‌ناكاو پۆلیسی ئیسپانیا كه تایبه‌تبوون به لێكۆڵینه‌وه له سه‌رپێچیكه‌رانی باج هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر یه‌خته‌كه‌ی كریستیانۆ و خانه‌واده‌كه‌ی.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ هیچ قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون، پۆلیسه‌كانیش هه‌ندێ پشكنینیان بۆ یه‌خته‌كه ئه‌نجامدا و دواتر رۆیشتوون.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له ئێستادا له لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسپانیاوه به خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كراوه و ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ بڕی 14 ملیۆن حه‌وت سه‌د هه‌زار یۆرۆ بدات، ئه‌گه‌رنا زیندانی ده‌كرێت.