ئالڤێس قسه‌ی ڕه‌ق و ره‌خنه‌ی توند له نێیمار و كاڤانی ده‌گرێت
دانی ئالڤێس به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به ناراسته‌وخۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هێشتا كێشه و گرفته‌كانی نێیمار و كاڤانی كۆتایی نه‌هاتووه، ده‌شڵێت: پێویسته ئه‌م دوو یاریزانه بیر له پێگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 ئۆكتۆبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا نوێترین لێدوانی دانی ئالڤێسی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هێرشی كردۆته سه‌ر كاڤانی و نێیمار و به دوو یاریزانه خۆپه‌رستی وه‌سف كردوون.
ئالڤێس ده‌ڵێت: نێیمار و كاڤانی هه‌ردووكیان دوو هاوڕێی منن، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت هێزی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یان بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه و مه‌ترسیش بۆ چاره‌نووسی پاریس سانجێرمان درووست ده‌كات.
ئالڤێس گوتیشی: پێشتر من به لایه‌نگری نێیمار وه‌سف كرابووم، له راستیدا من ده‌مه‌وێت هاوسه‌نگی بپارێزم و كارێك بكه‌م به‌سوودی یانه‌كه بشكێته‌وه، پێشتریش كاتێك له یارییه‌كه‌ی پێشوومان به‌رامبه‌ر لیۆن من تۆپه‌كه‌م برده شوێنی خاڵی پێناڵتی، نه‌ك بۆ نێیمار.
ئالڤێس یاریزانی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس، ده‌شڵێت: پێویسته نێیمار و كاڤانی بیر له پێگه‌ی خۆیان و خه‌ونی یانه‌كه‌یان له‌م وه‌رزه بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پته‌و بۆ پێشخستنی یانه‌كه‌یان دروست بكه‌ن و پشت له ناكۆكی بكه‌ن.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مارسێلیا ته‌واو كرد، گۆڵه‌كانی پاریس، نێیمار و كاڤانی تۆماریان كرد، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش نێیمار به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.