"ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس گه‌یشتنه رێككه‌وتنی كۆتایی"
رۆژنامه‌ی ماركای ئاشكرای كردووه كه چوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریال مه‌دریده‌وه بۆ یوڤێنتۆس كۆتایی هاتووه و ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه.
رۆژنامه‌ی ماركا و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی مه‌دریدی و ئیتاڵیا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس به 100 ملیۆن یۆرۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یه‌كلایی كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ بڕیاری كۆتایی داوه كه وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس ده‌كات، به‌ڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید ویستوویه‌تی فشار بۆ یانه‌ی یوڤی دروست بكات تا نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی زیاد بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، خیسۆس سانچێز یه‌كێك له دیارترین رۆژنامه‌نووسه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی مه‌درید بڵاویكردۆته‌وه كه هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس له‌سه‌ر كریستیانۆ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به گرێبه‌ستێكی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له ئێستادا به 451 گۆڵ گۆڵكاری مێژووی یانه مه‌دریدییه‌كه‌یه، له‌م هاوینه‌شدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات.