مێسی ئه‌مشه‌و بۆ ده‌ستكه‌وتێكی مێژوو تێده‌كۆشێت
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌ی ئۆلێمپیاكۆسی یۆنانی ده‌كات، له‌م یارییه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ مێسی ره‌خساوه كه ریكۆردێكی گه‌وره تۆمار بكات.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌مشه‌و به تۆماركردنی گۆڵێك ده‌بێته خاوه‌نی 100 گۆڵ له خوله‌كانی ئه‌ورووپا.
مێسی له ئێستادا خاوه‌نی 99 گۆڵه له خوله‌كانی ئه‌ورووپا، كه تێیدا 96 گۆڵی له چامپیۆنزلیگ كردووه و 3 گۆڵیشی له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا تۆمار كردووه.
مێسی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆلێمپیاكۆس ته‌نیا پێویستی به تۆماركردنی یه‌ك گۆڵه بۆ ریكۆردێك تۆمار بكات و ببێته خاوه‌نی 100 گۆڵ له خوله‌كانی ئه‌ورووپا.
یانه‌ی بارسێلۆنا و ئۆلێمپیاكۆس ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌ردوو یانه كه‌وتۆنه‌ته گرووپی چواره‌م و شانبه‌شانی یوڤێنتۆس و لیسبۆنا یاری ده‌كه‌ن.