به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید به زنجیره‌یه‌ك ریكۆرد دێربی مه‌دریدی تێپه‌ڕاند
ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه براوه‌ی دێربی مه‌درید، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید برده‌وه.
له خوله‌كی 16 كاسێمیرۆی به‌رازیلی گۆڵی پێشكه‌وتنی ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 25 ئانتوان گریزمان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئاتڵێتیكۆ یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 42 سێرخیۆ رامۆس به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می یانه‌ی شایانه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 74 گاریس به‌یل گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد، 6 خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه، ناوبژیوان (تۆماس تی بارتی) له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به كارتی سوور ده‌ركرد.
ریال مه‌درید به‌م بردنه‌وه‌یه به 45 خاڵ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید چۆل كرد و جیاوازی خاڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا پێشه‌نگ بۆ 5 خاڵ كه‌م كرده‌وه.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه گرینگه‌كانی دێربی مه‌درید:
ـ ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی ژماره 600ـی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد.
ـ گاریس به‌یل بووه خاوه‌نی 100 گۆڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید (76 گۆڵ له لالیگا)، (16 گۆڵ چامپیۆنزلیگ)، (گۆڵ له مۆندیالی یانه‌كان)، (گۆڵ له جامی شا).
ـ سێرجیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید بۆ یه‌كه‌مجار توانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی وه‌رزێك 11 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ هیچ یاریزانێك ئه‌م وه‌رزه نه‌یتوانی هاوشێوه‌ی رامۆس 5 گۆڵ به لێدانی پێناڵتی تۆمار بكات.
ـ گۆڵه‌كه‌ی كاسێمیرۆی به‌رازیلی بووه خێراترین گۆڵ له یاریگه‌ی وان‌دا میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه 2 وه‌رزه ئه‌م یاریگه به فه‌رمی كراوه‌ته‌وه.
ـ كاسێمیرۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان بووه خاوه‌نی 17 گۆڵ.
ـ گاریس به‌یل بووه خاوه‌نی 11 گۆڵ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه.