خەڵاتەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ
K24- هەولێر
سه‌رجه‌م خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌گاته ملیارێك و 319 ملیۆن یۆرۆ و هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌شداریكردن له چامپیۆنزلیگ 12 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
خه‌ڵاتی دارایی به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌كه‌وتنێك له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ملیۆنێك و 500 هه‌زار یۆرۆیه، خه‌ڵاتی دارایی به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌كسانبوونێكیش له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان نیو ملیۆن یۆرۆ دەبێت، هەرچی تایبەت بە خه‌ڵاتی دارایی گه‌یشتن به قۆناخی 16شە، ئەو یانەیەی بگاتە قۆناخەکە شه‌ش ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت.
بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکانی یوێفا، هه‌ر یانه‌یه‌ك بگاته قۆناخی چاره‌كی كۆتایی شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت و ئه‌و یانه‌یه‌شی دەگاته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، ئه‌و دوو یانه‌یه‌ی ده‌گه‌نه فایناڵی چامپیۆنزلیگ 11 ملیۆن یۆرۆ قازانج ده‌كه‌ن و پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگیش 15 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ قازانج ده‌كات