ئابرووچوونێكی ئێنریكی ئاشكرا ده‌بێت
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی له دژی ئارسێناڵ تۆمار كرد، به‌ڵام ره‌نگه ئابڕووچوونه‌كه‌ی ئێنریكی و پیكێ له گه‌وره‌یی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه كه‌م بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ له یاریگه‌ی ئیمارات یانه‌ی ئارسێناڵ میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنای كرد، یارییه‌كه‌یش به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ته‌واو بوو، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌یش ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی لیۆنێل مێسی تۆماری كرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، له خوله‌كی 80ـی یارییه‌كه، لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بانگی جیرارد پیكێی كردووه و كه پێشتر كارتێكی زه‌ردی هه‌بووه، داوای لێ كردووه كه نواندن بكات تا ناوبژیوانی یارییه‌كه ناچار بكات كارتی زه‌رد به ڕوویدا به‌رز بكاته‌وه، به‌مه‌یش 3 خوله‌ك دوای ئه‌مه پیكێ لێدانێكی توند له دژی هێرشبه‌ری ئارسێناڵ دانی وێڵباك ئه‌نجام ده‌دات و ناوبژیوانیش كارتی زه‌ردی به‌ڕوویدا به‌رز كرده‌وه، به‌مه‌یش بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه به‌شداریی ناكات.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، پیكێ به‌مه‌به‌ست ئه‌م كارته‌ی وه‌رگرته‌وه و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپایش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌ست پێكردووه، له ئه‌گه‌ری راستی و درووستی ئه‌م ڕووداوه، ره‌نگه پیكێ سزا بدرێت و بۆ 2 یاریی داهاتووی چامپیۆنزلیگ سڕ بكرێت.
بڕیاره یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان بارسێلۆنا و ئارسێناڵ له 16ـی مانگی دادێ به‌ڕێوه بچێت.