"گریزمان له نێوان بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ئانتوان گریزمان له گواستنه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید جێده‌هێڵێت و داهاتووی له نێوان یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كلایی ده‌بێته‌وه،
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Reuters ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گریزمان هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه كه بۆ هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، نه‌ك مانچێسته‌ر یونایتد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا گرێبه‌ستێكی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 13 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی گریزمان كردووه، هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه یه‌ك مه‌رجی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه ئه‌ویش هاوتاكردنی گرێبه‌ستی مووچه‌ی ساڵانه‌ی به هی لویس سوارێز كه ساڵانه 18 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه نرخه‌كه‌ی دوو هێنده‌ی بارسێلۆنا بۆ كڕینی گریزمان زیاد بكات.
پۆخته‌ی قسه‌كان ئه‌وه‌یه، ئانتوان گریزمان ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات، به‌ڵام خه‌ونه‌ی په‌یوه‌سته به گفتووگۆیه‌كان له باره‌ی نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
گریزمانی 25 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال سوسیدادی ئیسپانیا ده‌ركه‌وت، دواتر له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ئه‌م یانه‌یه له وه‌رزی 2013 ـ 2014 دره‌وشایه‌وه، به‌مه‌ش بووه جێگه‌ی چاوتێبڕینی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ماوه‌ی 3 وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌رده‌وامه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ كۆتایی دێت.