مێسی به تامه‌زرۆی و دڵخۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ یانه‌كه‌ی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای لیۆنێل مێسی هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی گواستنه‌وه‌ی دێلی ئالی ناوه‌راستكاری تۆتێنهام ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی چه‌ندان جار ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی دێلی ئالی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی به هاتنی ئه‌و یاریزانه زۆر دڵخۆش ده‌بێت و به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه باس له‌وه كراوه، كه بارسێلۆنا پلانی بۆ ئه‌وه داڕشتووه دێلی ئالی بكاته شوێنگره‌وه‌ی ئیڤان راكیتیچ كه وه‌ك پێویست ناوه‌راستكاره كرواتییه‌كه رۆڵی له پاڵپشتیكردنی هێرشبه‌ران نییه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، كه ئێستا بارسێلۆنا، دێلی ئالی خستۆته پاڵ (فلیپی كۆتینهۆ)ـی یاریزانی لیڤه‌رپوول و (لیۆن گۆرێتسكا)ـی ناوه‌راستكاری شالكێ ئه‌ڵمانیا كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه و هاوینی داهاتوو شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ كڕینیان ده‌كات.
دێلی ئالی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی میڵتۆنی ئینگلیزی روویكرده تۆتێنهام، له كۆی 80 یاری، 31 گۆڵی بۆ یانه له‌نده‌نییه‌كه تۆمار كردووه.