ڤیدال بڕياره جه‌رگبڕه‌كه‌ى دا
ئارتۆرۆ ڤيدال، ئه‌ستێره‌ي چیللی دوای ئه‌وه‌ی له گه‌یشتن به مۆندیالی رووسیا بێهیواكران، وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی له دوایین یاری قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌ی چییلی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر بڕازیل دۆڕا و نه‌یتوانی بۆ جاری یه‌كه‌م له‌وه‌ته‌ی ساڵی2006 بلیتێكی مۆندیال ببڕن، راسته‌وخۆ ڤیدالی ته‌مه‌ن 30 ساڵ بڕیاری وازهێنانی دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 ئۆكتۆبه‌ری 2017، ڤیدال له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، سوپاس بۆ هه‌موو شتێك، دوای چه‌ندین ساڵ ئێستا كاتی رۆیشتنه به دڵێكی شكاو، له‌هه‌مان كاتدا شانازی ده‌كه‌م كه بۆ چیللی یاریم كردووه.
ڤیدالی یاریزانی بایرن میونشن هاوشێوه‌ی ئاریێن رۆبنی هۆڵه‌ندی و هاوتیپی دوای بێهیوا بوون له مۆندیال بڕیاری وازهێنانیانی یه‌كجاره‌كیان له هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دا.