ریال مەدرید ئۆفەرێکی یۆڤێنتۆسی بۆ کڕینی کۆڤاسیچ رەتکردەوە

K24- هەولێر

ریال مەدرید ئامادە نییە ماتیۆ کۆڤاسیچ بە یۆڤێنتۆس بفرۆشێت و ئۆفەرێكی ئەو یانە ئیتاڵییەی رەتکردووەتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید ئۆفەرێکی یۆڤێنتۆسی بەبڕی 75 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە و ئامادە نییە کۆڤاسیچ بفرۆشێت، کە دوو ساڵ لەمەوبەر کۆڤاسیچ بەرامبەر 31 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەر میلانەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کرد و ناوەڕاستکارە کرواتییەکە لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد.
ریال مەدرید بەنیاز نییە دوای فرۆشتنی خامێس رۆدریگێز بیر لە فرۆشتنی کۆڤاسیچ بکاتەوە.

رووپەری ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
رووپەری ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی