به ڤیدیۆ.. چێڵسی هه‌نگاوێكی دیكه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ بڕی
له هه‌فته‌ی 35ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی ده‌ستخست و به 3 گۆڵی خاوێن له ئیڤه‌رتۆنی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 نیسانی 2017، له یاریگه‌ی گۆدیسۆن پارك له شاری لیڤه‌رپوول، یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن میوانداریی یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره بۆ یانه‌ی بلووز روویدا، كاتێك له خوله‌كی 66 پیدرۆ گۆڵی هه‌شته‌می له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 79 گاری كاهیلی به‌رگریكار گۆڵی دووه‌می بۆ چێڵسی زیاد كرد.
پێشكۆتایی هاتنی یارییه‌كه، ویلیان دا سیلڤای به‌رازیلی له‌گه‌ڵ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه له خوله‌كی 86 گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی تۆمار كرد، به‌مه‌ش یارییه‌كه تا كۆتایی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی جلشینه‌كانی له‌نده‌ن كۆتایی هات.
گۆڵی یه‌كه‌می چێڵسی ـ پێدرۆ رۆدریگێز
گۆڵی دووه‌می چێڵسی ـ گاری كاهیل