ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخستۆته‌وه
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی سووپه‌ری كه‌ته‌لۆنیا سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخستۆته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی چوارشه‌ممه، له كاتژمێر 8:45 خوله‌ك له جامی سووپه‌ری كه‌ته‌لۆنیا رووبه‌ڕووی ئیسپانیۆل ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م یارییه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه.
ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌و یارییه بانگهێشتی عوسمان دێمبلی، یێری مینا، سیلێسین، دینیس سوارێز، پاكۆ ئالكاسێر و ئاندرێ گۆمێزی كردووه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش هی پێكهاته‌ی دووه‌می یانه‌كه‌ن.
بارسێلۆنا دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، خۆی بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه له لالیگای ئیسپانیا ئاماده ده‌كات، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی مالاگا.