ئه‌مڕۆ ئه‌م یاریزانه واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ریال مه‌درید ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، پاش كه‌مێكی دیكه هێرشبه‌رێكی لاوی سویدی ده‌گاته مه‌درید و واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی شایانه‌ی ئیسپانیا ده‌كات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 18 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه پاش كه‌مێكی دیكه ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاقی هێرشبه‌ری سویدی كه به زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی نوێ ناسراوه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌گاته مه‌درید.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاقی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو به فه‌رمی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی سزایه‌كه‌ی ریال مه‌درید راسته‌وخۆ درێسی به‌رگسپییه‌كانی شایانه ده‌پۆشێت.
ئیسحاق كه له یانه‌ی ئایل سۆڵنای سوێدی یاری ده‌كات، له 26 نۆڤێمبه‌ری ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی هاته مه‌درید و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له یاریی نێوان ریال مه‌درید و خیخۆن ئاماده بوو.
ئیسحاقی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوێده و، خاوه‌ن خێرایه‌كی زۆر و جووله‌ی هونه‌ری به‌رزه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، میدیاكان ئه‌م یاریزانه له ڕووی شێوازی یاریكردن و باڵا و درێژی به هاوشێوه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ وه‌سف ده‌كه‌ن.