به‌په‌له.. كۆستا قورسترین سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ئه‌م وه‌رزه بۆ دیێگۆ كۆستا كۆتایی هاتووه و سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.
پێگه‌ی درایۆ گۆڵی ئیسپانیا، زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه به‌هۆی راپۆرتی مانزانۆی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كۆستا جنێوی به دایكی ناوبژیوانه‌كه داوه و بۆ ماوه‌ی 8 یاری سڕ ده‌كرێت و ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له هیچ یارییه‌كی دیكه‌ی ئاتڵێتیكۆ ناكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سكاڵای تۆمار كردووه و داوای كردووه كێشه‌ی كۆستا گه‌وره نه‌كه‌ن و مه‌به‌ستی كۆستا دایكی ئه‌و ناوبژیوانه نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه هیچ له قورسی سزایه‌كه‌ی كۆستا ناگۆڕێت، چونكه به‌ڵگه‌ی دروست هه‌یه كه كۆستا جنێوه‌كه‌ی به ناوبژیوان داوه.
دیێگۆ كۆستا هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له خوله‌كی 29ـی یارییه‌كه‌یان له دژی بارسێلۆنا به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه كۆستا قسه‌ی به دایكی مانزانۆی ناوبژیوانی یارییه‌كه گوتووه.