"جامی شای ئیسپانیا كوده‌تایه‌ك بوو بۆ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید"
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نزیك له یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له راپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه جامی شای ئیسپانیا راستییه گه‌وره‌كه و به‌راوردكاری نێوان یانه‌كانی ریال و بارسای ئاشكرا كرد.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1 دێسێمبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هێڵی یه‌ده‌گی وه‌رزی رابردووی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه سه‌رنجی هه‌موو جیهانی راكێشابوو، له به‌رامبه‌ردا هی بارسێلۆنا وه‌ك پێویست نه‌بوو.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه، له جامی شای ئیسپانیای ئه‌م وه‌رزه، ده‌ركه‌وت كه هێڵی یه‌ده‌گی ریال مه‌درید له قه‌یران دایه و لاواز بووه، یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید به 2 گۆڵی زه‌حمه‌ت له‌گه‌ڵ یانه‌ی فۆینلابرادا ئه‌و راستییه‌ی ئاشكرا كرد كه هێڵی یه‌ده‌گی زیزۆ لاواز بووه.
له به‌رامبه‌ردا، ماركا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌ركه‌وتنه ئاسانه‌كه‌ی بارسێلۆنا به 5 گۆڵی خاوێن به‌رامبه‌ر ریال مۆرسیا ئاماژه‌یه‌كه بۆ بووژاندنه‌وه و به‌هێزبوونی هێڵی زه‌خیره‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان.