هانده‌رانی 3 یانه ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ری 2017 ده‌كه‌ن
سبه‌ی دووشه‌ممه، فیفا بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵ دەبەخشێت و هاندەرانی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کە ساڵی رابردوو لەگەڵ هاندەرانی لیڤەرپوول خەڵاتەکەیان بەدەستهێنا، ئەمساڵیش بەربژێرن و لەگەڵ هاندەرانی سێلتیکی سکۆتلەندی و کۆپێنهاگنی دانیمارکی بەربژێرن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، کە لە رێگەی دەنگدانی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی فیفاوە باشترین هاندەری ٢٠١٧ دەستنیشان دەکرێت.
هانده‌رانی دۆرتمۆند
له وه‌رزی 2016 ـ2017 ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی برووسیا دۆرتمۆند له‌كاتی رۆیشتنیان بۆ یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مۆناكۆ له نزیك پاسه‌كه‌یان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه بۆ رۆژێك دوابخرێت.
هه‌رزوو هانده‌رانی دۆرتمۆند هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد و هه‌ر هانده‌رێك به‌پێی توانا ئه‌و هانده‌رانه‌ی مۆناكۆیان له خۆ ده‌گرت كه هاتبوون بۆ پاڵپشتی یانه‌كه‌یان به‌تایبه‌ت له‌رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد و زۆربه‌ی هانده‌رانی مۆناكۆ ئه‌و شه‌وه له ماڵی هانده‌رانی دۆرمۆند میوانداری كران و به‌و هۆیه‌شه‌وه هانده‌رانی دۆرتمۆند بۆ خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ر له لایه‌ن فیفاوه به‌ربژێر كران كه ساڵی رابردوو هاوشانی لیڤه‌رپوول خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ری ساڵیان برده‌وه.
هاندەرانی سێلتیکی سکۆتلەندی
كۆتا یاری وه‌رزی رابردوو سێڵتیك له خولی سكۆتله‌ندی كه‌وته هه‌مان رۆژی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی ساڵی 1967 كه سێڵتیك یه‌كه‌مین یانه‌ی به‌ریتانی بوو ئه‌و ناسناوه بباته‌وه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه هانده‌رانی سێڵتیك تیفۆیه‌كیان به 300 و شه‌ست پله به چوارده‌وری یاریگایه‌كه نه‌خشاند و یادی ئه‌و رۆژه‌یان له‌گه‌ل یانه‌كه‌یان كرده‌وه و خۆشیان بۆ باشترین هانده‌ری ساڵ به‌ربژێر كرد، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی جیهانی راكێشا كه بۆ خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ری 2017 به‌ربژێر بكرێن..
هاندەرانی کۆپینهاگنی دانیمارکی
دوای بردنه‌وه‌ی جامی دانیمارك، یانه‌ی كۆپنهاگن جامه‌كه‌یان به‌خشییه هانده‌ران به‌تایبه‌ت هانده‌رێكی یانه‌كه كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بوو هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا و تابلۆیه‌كی مرۆڤدۆستییان پێكه‌وه نه‌خشاند و یانه‌ی كۆپنهاگن و هانده‌رانی به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگی تایبه‌تی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی فیفا ببنه باشترین هانده‌ری ئه‌مساڵ.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت له له‌نده‌ن، فیفا باشترینه‌كانی 2017 ده‌ستنیشان بكات، له پاڵ خه‌ڵاتی باشترین، یاریزان، راهێنه‌ر و پێكهاته. ناوی باشترین هانده‌ریش ئاشكرا ده‌كات