نێیمار له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه په‌یامێكی نووسیوه و هانده‌رانی تووشی گوومان كردووه
نێیمار دا سیلڤا هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی و مێسی بڵاو كردۆته‌وه و په‌یامێكی له‌سه‌ر نووسیوه و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی تووشی گوومان و نیگه‌رانی كردووه.
نێیمار له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی خۆی و مێسی نووسیویه‌تی: كاتێك من له‌گه‌ڵ مێسی بم كاری زۆر گه‌وره رووده‌دات و چاوه‌ڕوانی شتی زۆر گه‌وره‌تر بن.
نێیمار له هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆناوه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، له ناوه‌راستی وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی مارسێلیا تووشی پێكان هات و پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.