نهێنی دوو كاتژمێره‌كه‌ی ماڕادۆنا ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا نهێنی دوو كاتژمێره‌كه‌ی ماڕادۆنای له مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ماڕادۆنا كاتێك بۆ به‌شداریكردن له تیروپشكی مۆندیالی 2018 گه‌شتی رووسیای كردووه 2 كاتژمێری بۆ دوو مه‌به‌ست له ده‌ستی كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ماڕادۆنا كاتژمێرێكی بۆ ئاگاداربوون له كاتی رووسیا و كاتژمێرێكی بۆ ئاگاداربوون له كاتی وڵاته‌كه‌ی خۆی ئارجێنتین به‌كارهێناوه.
دێیگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا هه‌ینی رابردوو هاوشانی چه‌ندان ئه‌فسانه‌ی پێشووی تۆپی پێ به‌شداری له مه‌راسیمی تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كرد، 2 كاتژمێره‌كه‌ی ماڕادۆنا سه‌رنجی میدیاكانی ڕاكێشاوه و هه‌مووان به دوای هۆكاری ئه‌م دوو كاتژمێره‌دا ده‌گه‌ڕان.