کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرەو لەگەڵ یاریزانانی ریال مەدرید دەکات ئەم وەرزە لە لالیگا لە مێسی بباتەوە

کریستیانۆ گرەوی کردووە ئەم وەرزە ببێتە گۆڵکاری لالیگا

K24- هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرەو لەگەڵ یاریزانانی ریال مەدرید دەکات ئەم وەرزە لە پێشەوەی لیۆنێل میسی ببێتە گۆڵکاری ئەم وەرزەی لالیگا.
کریستیانۆ لە دوای تێپەڕبوونی 11 گەڕی لالیگا بەهۆی سڕکرانی تەنیا بەشداریی حەوت یاریی ریال مەدریدی لە خولەکە کردووە و تەنیا گۆڵێکی کردووە، کەچی مێسی 12 گۆڵی لەم وەرزەی لالیگا کردووە و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە، بەڵام کریستیانۆ متمانەی بەخۆی هەیە لە کۆتایی وەرزدا ببێتە گۆڵکاری لالیگا.
رایدۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کریس گرەوی لەگەڵ چەند یاریزانێکی یانەکەی کردووە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە مێسی زیاتر گۆڵ تۆمار بکات و ببێتە گۆڵکاری لالیگا، رادیۆ ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا نین کە کریس گرەوی لەگەڵ کردوون، بەڵام مارسیلۆ و سێرخیۆ رامۆس و کەریم بێنزێما نزیکترین یاریزانن لە رۆناڵدۆ و پێدەچێت ئەو سێ یاریزانە گرەوەکاین لەگەڵ کریس کردبێت، کە هەر لایەکیان گرەوەکە بباتەوە دەبێت بڕێک پارە بداتە رێکخراوە خێرخوازییەکان.
وەرزی رابردوو مێسی بە 37 گۆڵ بووە گۆڵکاری لالیگا و کریستیانۆش لە پلەی سێیەم 25 گۆڵی تۆمارکرد.

ریزبەندیی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی لالیگا
ریزبەندیی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی لالیگا