ئەو 8 ئه‌ستێرانه‌ی لە دواین ساتدا، ئاراسته‌یان به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه‌ گۆڕی

كریستیانۆ له‌ ئارسێناڵ به‌شێوه‌یه‌ك نزیك بوو، ته‌نانه‌ت ژماره‌ (9)ـی بۆ داندرا بوو

زۆر جار بریکاری یاریزان گفتووگۆ لەگەڵ یانەیەک دەستپێدەکەن بۆ ئەوەی یاریزانەكه‌ بچێتە ریزەکانی، بەڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و كتوپڕ یاریزانه‌كه‌ ڕێڕه‌وی گفتوگۆکانی به‌ ئاراسته‌ی یانه‌یه‌كی دیكه‌ دەگۆرێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە دەکات، لێرە دا ئەو یاریزانانە دەخەینە ڕوو کە بە پێچەوانەی گفتوگۆکان پەیوەندیان بەیانەیەکی دیکە کردووە.

1ـ دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا: ئەفسانەی جیھانی و ئارجێنتینا، لە 1978 نزیک بوو لەوەی پەیوەندی بە شێفلد یۆنایتدی ئینگلیزیەوە بکات کە تەمەنی ئەو کات ١٧ ساڵ بوو به‌ گرێبه‌ستێكی 200 ھەزار پاوەندی، بەڵام لە پرێکا شێفلد یونایتد، ئالێکس سابێلای گواستەوە وازی لە ماڕادۆنا ھێنا.

2ـ ڕۆی کین: له‌ 1993 پەیوەندیكردنی بە یانەی بلاکبێرنی ئینگلیزی تەواو کرابوو، بەڵام ئەو رۆژە پشوو بوو لە نوسینگەکەی یانە ھیچ کارمەندێکی لێنەبوو، بۆ رۆژی دواتر پەیوەندی بە مان یونایتدەو کرد، ئەوەش بووە ھۆی توڕەبوونێکی زۆری کیلی داگلیشی راھێنەری سكۆتله‌ندی ئه‌وكاتی یانه‌ی بلاکبێرن رۆڤێرز.

3ـ کریستیانۆ رۆناڵدۆ: باوەڕبکەن یان نا، رۆناڵدۆ ھەموو شتێکی لەگەڵ ئارسێناڵ کۆتای پێھێنابوو، تەنانەت ژمارە 9ـی بۆ دانرابوو، بەڵام کارلۆس کیرۆشی پورتووگالی و یاریدەدەری فێرگسۆن, کە ئه‌وكات یاریده‌ده‌ر و راهێنه‌ری راھێنەری شەیتانە سوورەکان بوون باوەڕیان به‌ رۆناڵدۆ هێنا و ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌یان له‌ 2004 به‌ حه‌ڤده‌ ملیۆن پاوه‌ند له‌ چنگی سپۆرتینگ لیسبۆنا ده‌رهێنا.

4- رۆناڵدینھۆ: ئەستێرەی برازیلی،  بەر لەوەی لە 2003 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، زۆر نزیک بوو لەوه‌ی به‌ فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی مانچێستەر یونایتد بكات، بەڵام لە ناکاوا پەیوەندی بە بارساوە کرد، خۆشی چه‌ندانجار ئه‌و راستیه‌ی دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ زۆر له‌ پۆشینی درێسی شه‌یتانه‌ سووره‌كان نزیك بووه‌.

5- رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی: ھێرشبەری پۆلەندی لە تەمەنی 20 ساڵیدابوو كاتێك خەریک بوو پەیوەندی بە ریزەکانی بلاکبێرنەوە بکات، بەڵام ئەوەندەی پێنەچوو ڕێڕەوەکەی بلاکبێرن وشکی کرد و لیڤا درێسی دۆرتمۆندی له‌ 2010 به‌رز كرده‌وه‌.

6- زێنەدین زێدان: دوای ئه‌وه‌ی زیزۆ له‌ 1996 یانه‌ی بۆردۆی فره‌نسی جێهێشت، ناوی ئه‌ویش بە بلاکبێرنەوە پەیوەستکرابوو، بەڵام دواتر زێدان بڕیاری دا پەیوەندی بە یۆڤێنتۆسی ئیتالیەوە بکات.

7- ستیڤن جیرارد: ناوەڕاستکاری ئینگلیزی لە 2005 کاتێک لەگەڵ لیڤەرپول ناسناوی چامپیۆنزلیگیان بردەوە، زۆر نزیک بوو لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی چێڵسی لەندەنی، بەڵام بەرپرسانی گەنەرزی ھێنایە لەرزین و بۆندەیکەیان بە مووچەی ھەفتانەی 100 ھەزار پاوەند بۆ نوێکردووە.

8- زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ: ھێرشبەری سوێدی، لە 2001 تەمەنی 19 ساڵ بوو، ئارسن ڤینگەر داوای لێکرد په‌یوه‌ندی به‌ ئارسێناڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی تاقیکردنەوەی بۆ بکەن، بەڵام ئیبرا وەڵامی دایەوە وتی: من زۆر باشم و پێویستم بە تاقیکردنەوە نییە، هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئایاكس كرد و بووە یەکێک لە باشترین ھێرشبەرکانی جیھان.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم

زینه‌دین زێدان، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا
زینه‌دین زێدان، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا