هازارد باشترین یاریزانی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات
ئێدێن هازارد دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد جارێکی دیکە قسەی بۆ راگەیاندنەکان کرد و ئەمجارەیان باسی لە لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینایی بارسێلۆنای کرد و ئەم یاریزانەی بە باشترینی مێژوو ناوبرد و نەیشاردەوەش کە خۆی و منداڵەکانی هاندەری لیۆن.
ئیدین هازارد كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: باشترین یاریزانی مێژووتان دەوێت؟ هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە تەنها یەک باشترینی مێژوو هەیە ئەویش لیۆنێل میسیە.
هازارد گوتیشی: ئەو دوو یارییەی لە 2018 رووبەرووی بارسێلۆنا بوینەوە بۆ ئێمە شتێکی باش نەبوو، چونكه نه‌مانتوانی سه‌ركه‌وتوو بین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دڵخۆش بووم بەرامبەر بارسێلۆنا و بە تایبەت لیۆنێل میسی یاریم کرد، ئه‌گه‌رچی له ئامانجه‌كه‌شمان شكستمان هێنا.
هازارد ده‌شڵێت: ئەو کاتەی ئەوان هاتنە یاریگەی ستامفۆرد بریج، هه‌ر سێ کوڕه‌كه‌م هاتن بۆ یاریگە بە مەبەستی بینینی لیۆ، کوڕە گەورەکەم هاندەرێکی سەرسەختی مێسیە، راستیشتان بوێت هەموومان لە ماڵەوە هاندەری ئەم یاریزانەین.