زێدان: نامه‌وێت ڕیال به‌بێ كریستیانۆ ببینم چونكه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان رۆناڵدۆیان خۆشده‌وێت
زینه‌دین زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی رووبه‌ڕووی لیگانیس ده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت: نامه‌وێت ریال مه‌رید به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ببینم.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17 جه‌نیوه‌ری 2018، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه گۆڵكردن له‌و یارییه ئه‌ركی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاسان ده‌كات.
له باره‌ی به‌شداریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كه‌ریم بێنزێما له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، زێدان به یه‌ك رسته وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و گوتی: ته‌نیا ده‌ڵێم سبه‌ی پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر لیگانیس ده‌بینن.
له باره‌ی ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید، زێدان گوتی: هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆ ببینم، چونكه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش رۆناڵدۆیان خۆشده‌وێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له باره‌ی دابه‌زینی ئاستی كریستیانۆ ده‌گوترێت، ئه‌وانه ته‌نیا ئامارن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و یاریزانه نه‌كردووه، چونكه ئه‌و به‌رده‌وام ئاماده‌كاری بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین ئاست ده‌كات.
زیزۆ گوتیشی: دڵخۆشم به‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی خامیس رۆدریگێز له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن پێشكه‌شی ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت رۆیشتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید به بڕیاری من نه‌بوو، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه بوو.
له باره‌ی بارودۆخه دژواره‌كه‌ی ئێستای ریال مه‌درید، زێدان ده‌ڵێت: بارودۆخی قورس به‌شێكی سرووشتییه له ژیانی هه‌موو كه‌سێك، من وه‌ك خۆم هه‌میشه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه كاری به‌رده‌وام و زه‌حمه‌ت ده‌كه‌م و ده‌مانه‌وێت به بردنه‌وه له یارییه‌كانی داهاتوو ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌ره‌و باشتر ببه‌ین.
زێدان گوتیشی: ئێستا ئێمه 3 رۆژ جارێك یارییه‌ك ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه خۆمان باش بكه‌ین.