به‌ فه‌رمی باشترین یاریزانی لاوی 2018 ده‌ستنیشان كرا

بووه‌ هه‌ژده‌مین یاریزان ئه‌م خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌یه‌ بباته‌وه‌

ماتیس دێ لیخت یاریزانی لاوی یانەی ئایاکس ئامستردامی هۆڵەندی خەڵاتی گۆڵدن بۆی ساڵی 2018ـی بەدەستهێنا.

بەرگریکاری 19 ساڵی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی  و هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە بە هۆی ئاست بەرزییەکەی لەم ساڵەدا توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی گۆڵدن بۆی کە ساڵانە رۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی پێشکەش بە باشترین یاریزانی خوار 21 ساڵانی ئەوروپا دەکات.

دی لیخت دەبێتە شازدەهەمین یاریزان ئەم خەڵاتە بەدەست دێنێت و ساڵی رابردووش کلیان مباپێ هێرشبەری فڕەنسی خەڵاتەکەی بەدەست هێنا.

ئەم یاریزانە وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی لە تەواوی خولەکان بەشداری 27 یاریکردووە و 3 گۆڵ و ئاسیستێکی تۆمار کردووە. هەروەها ساڵی رابردوو بۆ جاری یەکەم لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر بولگاریا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەبەر کرد.