"داوا ده‌كرێت یواخیم لۆف ده‌ربكرێت و بچێته‌وه لای خێزانه‌كه‌ی"
دوای دۆڕانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌رامبه‌ر به هۆڵه‌ندا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام، میدیاكان و هانده‌رانی مانشفات تووڕه‌ییان گه‌یشتووه لوتكه و هێرشی توند ده‌كه‌نه سه‌ر یواخیم لۆفی راهێنه‌ر و به‌شێكیان ده‌ڵین كاتی ئه‌وه هاتووه لۆف بچێته ماڵه‌وه و لای خێزانه‌كه‌ی دا‌نیشێت.
شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی هه‌ڵبژارده به‌هێزه‌كه‌ی جیهان، ئه‌ڵمانیا، تا دێت به‌رده‌وام ده‌بێت و ره‌خنه‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا و هانده‌رانی مانشافتیش زیاتر ده‌بن.
یواخیم لۆف ئه‌و پیاوه‌ی مۆندیالی 2104 بۆ ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهینا، خه‌ریكه مێژوویه‌كی ره‌ش بۆ ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌نووسێته‌وه.
دۆڕانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له دوا یاریی به‌رامبه‌ر به هۆڵه‌ندا له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به سێ گۆڵی بیوه‌لام كاردانه‌وه‌ی زۆر لێكه‌وته‌وه.
رۆژنامه‌ی بێلدی ئه‌ڵمانی له راپۆرته هه‌واڵێكدا، هێرشی توندی كردووه‌ته سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ی مانشافت و نوسیویه‌تی: كاره‌سته‌كان به‌رده‌وامن كه‌چی به‌رپرسانی فێدراسینۆتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا متمانه‌ی پێده‌به‌خشنه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له دژی ئه‌و بریاره كه به‌رپرسانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له دوای ده‌ركرانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له مۆندیالی رووسیا متامانه‌ی به یواخیم لۆفی راهێنه‌ر تا 2022 دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌ڵمانیا كه له مۆندیال له دوایاری كۆمه‌ڵه‌كان به كۆریای باشوور دۆرا و بۆ یه‌كه‌مجار له میژووی مۆندیال له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه ماڵئاوای كرد، كه‌چی لۆف نه‌ك هه‌ر قه‌ره‌بووی دۆرانه‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه به‌ڵكو له دوو یاریی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا له به‌رامبه‌ر به فره‌نسا كه‌وته داوی یه‌كسانبوون و به‌رامبه‌ر هۆڵه‌نداش 3 جار تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێندرا، له سی یاریی یاریی رابردوو مانشافته‌كان ته‌نانه‌ت گۆڵكیشی تۆمار نه‌كردووه، جگه له دوو شكستی رابردووی له یارییه دۆستانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌را‌زیل و نه‌مسا و شكستیان له مۆنیدال به‌رامبه‌ر مه‌كسیك و كۆریای باشوور.
هانده‌رانی مانشافت دوا دۆرانه‌كه‌یان هه‌ر زوو له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر لۆف وێنه‌ی ئۆزیلان بڵاو كرده‌وه و نووسیوویانه ئۆزێل ئێستا سوپاسی خودا ده‌كات وازی له یاریكردن هێانه‌وه ئه‌گه‌ر له مۆندیال گوناهی ئۆزیل بووه ئه‌ی ئێستا ده‌بێت كێ باجی شكسته‌كانی ئه‌ڵمانیا بدات.
به‌شیكیاشان نووسیویانه: كاتیك كلیلی سه‌ركه‌وتن نادۆرزیته‌وه پێویسته له ماڵه‌وه لای خێزانه‌كه‌ت دانیشیت.
هه‌رچه‌نده تا ئیستا فێداسینۆتی تۆپی پیی ئه‌ڵمانیا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام وه‌ك پێشبینی ده‌كردێت شه‌وی سێشه‌ممه دوا ده‌رفه‌تی لۆف بێت له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر فره‌نسا، ئه‌گه‌رئه‌مجاره ئه‌ڵمانیا دۆران به‌شی بێت ره‌نگه چاره‌نووسی لۆفیش كۆتابێت.